لە بەغدا قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندرا

عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیری عێراق لە کاتژمێر ٥ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاند.

عەبدولمەهدی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ سەرۆکی لایەنە سیاسیەکان لە کۆشکی سەلان لەکۆبوونەوەدان.

بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، بە تەنها کارمەندانی نەخۆشخانە، فەرمانگەی کارەبا و فریاگوزاریەکان مافی هاتووچۆیان هەیە.

هەروەها باس لەوەکراوە کاتژمێر ٥ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ی تشرینی یەکەم، قەدەغەی هاتۆچوو جێبەجێدەکرێت و ئاماژە بە کاتی کۆتاییهاتنی بڕیارەکەش نەکراوە.

لە ڕۆژی سێشەممەوە لە بەغدا، بەسرە، دیوانیە و نەجەف هاوڵاتیان دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە و بە پێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق، تا ئێستا پێنج هاوڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە کوژراون و ٢٠٠ کەسیش بریندارکراون.

ف.ق