لە بەغدا و شارەکانی باشووری عێراق هێڵی ئەنتەرنێت ڕاگیرا

بەرپرسانی عێراق لەبەرامبەر خۆپیشاندانەکانی گەل کە داوای ڕووخاندنی ڕژێم دەکەن، لە بەغدا و ژمارەیەک شاری باشووری عێراق هێڵەکانی ئەنتەرنێتیان ڕاگرت.

لە بەغدا لە شەوی دووشەممەوە تا بەرەبەیانی سێشەممە لەنێوان خۆپێشاندەران و هێزە ئەمنیەکاندا شەڕ ڕوویدا.

ڕێکخراوی کۆمەڵایەتی "نیتلۆکس" کە لە بواری ئەنتەرنێت و هاکدا کار دەکات ڕایگەیاند، بەرپرسانی عێراق لەبەرامبەر خۆپیشاندانەکانی گەل لە بەغدا و ژمارەیەک شاری باشووری عێراق هێڵەکانی ئەنتەرنێتیان ڕاگرتووە.

نیتلۆکس ئاماژەی بەوەدا، لە دەستپێکی خۆپیشاندانەکانەوە و تا ئێستا ئەمە فراوانترین بڕیاری ڕاگرتنی ئەنتەرنێتە.

لە ١ی تشرینی دووەمەوە خۆپیشاندان بەردەوامە و بە پێی ئامارەکان تا ئێستا ٢٧٠ کەس کوژراون. لەنێوان ١-٦ی تشرینی یەکەمدا زیاتر لە ١٥٧ چالاکوان کوژران.

ف.ق