لە بەغدا ٢ خۆپیشاندەر کوژران

لە ئەنجامی شەڕی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکاندا لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا، ٢ خۆپیشاندەر کوژران.

بەپێی سەرچاوەکان، لە کاتژمێرەکانی شەودا لە گۆڕەپانی تەحریر ٢ خۆپیشاندەر لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە کوژراون.

دوای ئەوە مستەفا کازمی بووەتە سەرۆکوەزیران، ئەمە یەکەم شەڕی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکانە کە لە گۆڕەپانی تەحریر ڕوودەدات.

خۆپیشاندانی گەل لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دەستیپێکرد و داوا دەکەن سیاسەت بە گشتی بگۆڕدرێت.

هەروەها داوا دەکەن گەندەڵی کۆتایی پێبهێنرێت کە بە تایبەتی ١٦ ساڵە سەروەتی گەل دەدزرێت و کۆتایی بە دابەشکردنی دەسەڵات بهێنرێت کە پشت بە مەزهەب و ئەتنیک دەبەستێت.

بەهۆی دۆخی ڤایرۆسی کۆرۆنا خۆپیشاندانەکان کۆتاییان پێهێنرابوو کە لە ئەنجامدا ٥٠٠ کەس گیانیان لەدەستدابوو و نزیکەی ٣٠ هەزار کەسیش بریندار ببوون.

ف.ق