لە تورکیا ژمارەی ئەو کەسانەی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا گەیشتە ٤٤ کەس

لە تورکیا لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو حەوت کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە، بەمەش ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە تورکیا گەیشتە ٤٤ کەس.

فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستی دەوڵەتی تورک شەوی ڕابردوو دوایین ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە وڵاتەکەی ئاشکرا کرد.

کۆجا ڕایگەیاند: لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو پشکنین بۆ سێ هەزار و ٩٢٥ کەس کراوە کە تووشبوونی ٣٤٣ کەسیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پشتڕاست کراوەتەوە و هەر لەم ماوەیەدا حەوت کەس بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە، بەمەش ئاماری گشتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە تورکیا گەیشتووەتە ٤٤ کەس.

ف.ق