لە تونس ئەردۆغان رسوا کرا: دز و تیرۆرستە!

سەردانەکەی رەجەب طەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ تونس، بە چالاکییەک شەرمەزار کرا.

ژمارەیەکی زۆر لە چالاکی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنیی تونس، دوای سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ ئەو وڵاتە کە رۆژی ٢٥ی کانونی یەکەم ئەنجامی دابوو، چالاکییەکیان لە بەردەم کۆنسۆلخانەی تورکیا ساز کرد.

لە چالاکییەکەدا قەیرانی لیبیا تایبەت بە دەوڵەتی تورک، بە تایبەت خودی ئەردۆغان شەرمەزار کران و لە هەمان کاتدا بانگەوازییەک ئاڕاستەی تونس کرا کە لەو بارەیەوە بێلایەنی خۆی راگرێت.

باس لەوە دەکرێت کە ئەردۆغان بە تایبەت دەیەوێت وڵاتی تونسیش بکات بە هاوکاری تاوانەکانی خۆی لە لیبیا.

سەرۆک کۆماری تونس رایگەیاند، لە چوارچێوەی چاوپێکەوتنەکەیدا لە گەڵ ئەردۆغان، پەیمانی تورک-لوبنان نەبووەتە بابەتی گۆتۆبێژ و تونس هیچ کاتێک بەشداری رێکەوتنێکی لەم شێوەیەش ناکات.

لەگەل ئەو لێدوانەی سەرۆک کۆماری تونس، 'دەستوەردانی دەوڵەتی تورک' لە وڵاتی لیبیا شەرمەزار کرا. لە چالاکییەکەدا بانگەوازی دانوستاندنیان ئاڕاستەی لیبیا کرد و رایانگەیاند، بە هۆی دەستوەردان لە کاروباری وڵات زیانێکی گەورە بەر ئەو وڵاتە کەوتووە.

لە چالاکییەکەدا هەروەها پانکارتی "دز و تیرۆرست" بەرز کرایەوە.

ز.ش