لە دژى سەرفرازیى خراپەکاران باشییەک

هیلتەر لە ٢٧ى شوباتی ١٩٣٢ / ٧ى رەشەمە، بۆ دژایەتیکردنى کۆمۆنیستەکان پەرلەمانى هەڵوەشاندەەوە. بەوەش رێگای بۆ ئەوە خۆشکرد، کە نازییەکان دەسەڵات بگرەنە دەست.

ئەردۆغانیش بە شەڕی ناوخۆى دەوڵەتەکەى وت "ئەوە بەرەکەتى خودایە" و بەوەش هەنگاو بە هەنگاو بەرەو ئەو فاشیەتە دەڕوات کە دەیەوێت بە تەواوەتى دایبمەزرێنێت.

سەیرە، ئایا هەموو کات مێژوو دووبارە دەبێتەوە؟

هیلتەر ٢٣ى ئازاری ١٩٣٣ / ٣ى خاکەلێوە، بە "یاساى هەڵگرتنى لەمپەرى نێوان گەل و ئیمپراتۆری" هەنگاوى سەرەتایى بۆ نەهێشتنى سیستمى دیموکراسیى پەرلەمانى هەڵگرت. لەو ڕێگەیەوە هەم بوو بە ڕاوێژکار (سەرۆک وەزیران) و هەم بوو بە سەرۆک کۆمار. ئەردۆغانیش لە ٢٠ى تەمووز ٢٠١٦دا / ٣٠ى پووشپەڕ بارى نائاسایى راگەیاند. بەوەش ڕێگاى بۆ ئەوە کردەوە، کە هەم ببێت بە سەرۆک وەزیر و هەم ببێت بە سەرۆک کۆمار.

وەک دەبینرێت بە ڕێگاکەى هیتلەردا دەڕوات. سەرەتا ڕێگاى هەڵبژاردنى بەکارهێنا و دواتر دەسەڵاتى کەوتە دەست. سەرەتا لەگەڵ هەندێک لایەندا ڕێککەوتنى ئەنجامدا و دواتر، ئەو کەسانەى ئاستەنگ بوون و لەو کەسانەشیان تێدا بوو کە زۆرترین هاوکارییان کردبوو، یەک بە یەک پاکتاوی کردن. مرۆڤ دەتوانیت ئەو دوو ناوە بکاتە بکەرى ڕستەیەک.

هیتلەر بە گوشار و زوڵمێک، کە عەقڵ و ویژدانى مرۆڤ ناتوانێت قبوڵی بکات، هەوڵى دەدا ورەی کۆمەڵگا تێکبشکێنێت. هیتلەر ٦ ملیۆن جوو، هەروەها سیاسەتمەدارە ئۆپۆزسیۆنەکان، کۆمۆنیستەکان، شاهیدانى جوو، کەمئەندامان و هاوڕەگەزخوازانى کوشت.

هیتلەر ڕێگاى بۆ شەڕی جیهانى دووەم خۆشکرد و بووە هۆى مردنى ٥٠ ملیۆن کەس و بووە هۆى ئەوەش کە بۆ ماوەى چەندین ساڵ مرۆڤایەتى تووشى قەیران بکات و نەوکەوێتە سەرپێى خۆی. هیتلەر سەرەتا هێرشى کردە سەر نەمسا و دواتر هێرشى کردە سەر هەر یەک لە وڵاتانى چیکۆسلۆڤاکیا، پۆلۆنیا، دانیمارک، نەرویج، بەلجیکا، هۆڵەندا و فەڕەنسا و ئەوروپاى رۆژهەڵات.

ئەردۆغان بە ڕێگاکەى هیتلەردا دەڕوات و شەڕی لە دژی هەموو کەس ڕاگەیاندووە. دەڵێت، ڕێککەوتننامەى لۆزان قبوڵ ناکات. دەیەوێت ٢٢ ملیۆن کیلۆمەتر خاکى عوسمانى بخاتەوە ژێر دەستى خۆی. بۆ ئەوەى خاکى عوسمانى بخاتە ژێر دەستى و بڕیاری لۆزان هەڵوەشێنێتەوە، ئەوا دەبێت سەرەتا بڕوات بۆ حەلەب و لەوێیەوە بۆ موسڵ و دواتر کەرکوک. هەروەها دەبێت بڕوات بۆ باتوم و سەلانیک. فاشیەتەکەى ئەردۆغان بەرپێى خۆى نابینێت و دەڵێت، شەڕ دەباتە سوریا، عێراق، جۆرجیا، یونان، بولگاریا و تاوەکو کوێ بیەوێت دەڕوات. کاتێک مرۆڤ سەیرى ڕاگەیاندراوەکەى رۆژى ٢٨ى ئازاری ٢٠١٨ / ٨ى خاکەلێوە-ی ئەنجوومەنى ئاسایشى نەتەوەیى تورک (مەگەکە) دەکات، ئەوە بە ئاشکرا دیارە، کە لە ئێستادا سوریا، عێراق، قوبرس و یونان بوونەتە ئامانجى تورکیا.

کاتى خۆیشى و لەبەر ئەوەى ڕێگا لە هیتلەر نەگیرابوو، ئەوروپا و مرۆڤایەتى زیانى زۆریان پێگەیشت. ئەو دەوڵەتە ئەوروپییانەى، کە بۆ ماوەیەکى دوور و درێژ و بەهۆى بەرژەوەندیى قێزەونیانەوە، چاوپۆشییان لە هیلتەر دەکرد، دواتر بە تەواوى وێران و خاپوور بوون.

ئێستاش لەبەر ئەوەى چاوپۆشى لە ئەردۆغان دەکەن، هەم مۆری خۆیان لە مەترسییەکى گەورە دەدەن و هەم لە بەرەى خراپە و تاریکیدا دەمێننەوە. دەبێت لەوە تێبگەین "بۆ سەرفیرازى خراپەکاران تەنها بابەتێک پێویستە و ئەویش بەهێزکردنى خراپەکارییە. بە پێچەوانەوە، ئەوەى کە نەکراوە باشییە."

ئەوەى کە دەمەوێت بیڵێم، مارتین نیومۆلەر لە کاتى خۆیدا بە باشترین شێوە لە دژى هیتلەر نووسیویەتى:

کاتێک سەرەتا نازییەکان هاتن بۆ کۆمۆنیستەکان بێدەنگ بووم، چونکە کۆمۆنیست نەبووم.

دواى ئەوە هاتن بۆ سۆسیال دیموکراتەکان و دیسانەوە بێدەنگ بووم، چونکە من سۆسیال دیموکرات نەبووم.

دوابەدواى ئەوە هاتن بۆ سەندیکاییەکان هیچم نەوت، چونکە من لە سەندیکاییەکان نەبووم.

دواى ئەوەش هاتن بۆ جووەکان بێدەنگ بووم، چونکە جوو نەبووم.

کاتێکیش هاتن بۆ خۆم، ئیتر کەس نەمابوو هاوارێک بکات و ناڕەزایەتییەک دەرببڕێت.

ئیتر ئێستا کاتى ئەوەیە مرۆڤەکان باشیى زیاتر بکەن.

ر.م