لە سلێمانی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی مافی مرۆڤەوە ڕێپێوانێک بەڕێوەچوو
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ-ەوە، ئەمڕۆ، بە دەستپێشخەریی نووسینگەی مافی مرۆڤ لە سلێمانی، لەبەردەم تەلاری هونەرەوە بۆ بەردەم نووسینگەی مافی مرۆڤ، ڕێپێوانێک بەڕێوەچوو.
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ-ەوە، ئەمڕۆ، بە دەستپێشخەریی نووسینگەی مافی مرۆڤ لە سلێمانی، لەبەردەم تەلاری هونەرەوە بۆ بەردەم نووسینگەی مافی مرۆڤ، ڕێپێوانێک بەڕێوەچوو.
لە ڕێپێوانەکەدا دروشمەکانی'نابێت هیچ کەسێک بە نۆکەر و کۆیلە بگیرێت'، ' کارکردنی منداڵانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ پێچەوانەی بنەماکانی مافی مرۆڤە' و چەندین دروشمی دیکە بەرزکرانەوە.
لەبەردەم نووسینگەی مافی مرۆڤ، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی ئەنجامدرا و تیایدا سابیر عەبدوڵا بەڕێوبەری نووسینگەی مافی مرۆڤی لە سلێمانی، ڕاگەیەندراوی نووسینگەکەی خوێندەوە، کە تیایدا چەند داواکارییەک ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرابوو:
-یاسا سەروەربێت و دەسەڵاتی دادوەریی سەربەخۆبێت، هەموومان لەبەردەم یاسادا یەکسان بین.
-پێویستە بە هەوڵی هەموو لایەک دیارەی هەڵگرتنی چەکی بێ موڵەت چارەسەربکرێت، دەبێت چەک بەتەنها لە دەستی جێبەجێکارانی یاسا و ئەو هێزانەدابێت کە ئەرکیان پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هاوڵاتیانە، ئەمە لەکاتێکدایە کە ئامارەکانی تاوانکاری و کوشتن و خۆکوشتن بە چەکی بێ مۆڵەت ڕوو لە هەڵکشانە.
-کارکردن بەپێی بنەما و پرەنسیبە جیهانییەکان و ڕێکەوتننامە نێودەڵەتییەکان، کە عێراق واژۆی لەسەریان کردووە، بەتایبەت ڕێکەوتننامەکانی تایبەت بە پارێزگاریکردن لە مافی ژنان و مناڵان و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و بێسەرپەرشتان و ڕۆژنامەنووسان و خویندکاران و فەرمانبەرانی کەرتی گشتی و ئاوارە و پەنابەران و کرێکارانی ناوخۆیی و بیانی و سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە..
- جێبەجێکردنی یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری ژمارە ١١ ساڵی ٢٠١٣ لەلایەن وەزارەت و دامودەزگا فەرمیەکانی حکومەتەوە، چونکە هەنگاوێکە بۆ بەدەستهێنانی شەفافیەت و هاوکاریکردنی میدیاکاران و ڕاگەیاندنەکان و تاکو زانیاری ڕاست و دروست بگەیەننە هاوڵاتیان.
ف.ق