لە سوریا لەدژی حەشدی شەعبی هێرشی ئاسمانی ئەنجامدرا: ٨ چەکدار کوژران

لە ڕۆژهەڵاتی سوریا لەدژی حەشدی شەعبی کە لایەنگری ئێرانە هێرشی ئاسمانی ئەنجامدرا و بە پێی زانیاریەکان ٨ چەکداری حەشد کوژراون.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی نەناسراو ئۆتۆمبێڵ و جبەخانەکانی حەشدی شەعبیان لە هەرێمی بوکەمان لە سەر سنوری عێراق و سوریا بوردومان کردووە.

لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیدا کە جبەخانەکان تەقیونەتەوە ٨ چەکداری حەشد شەعبی کوژراون.

تا ئێستا هیچ لایەنەک بەرپرسیاری هێرشەکەی نەگرتووەتە ئەستوو. پێشتر چەند جار ئیسرائیل لە سوریا هێرشی کردبووە سەر چەکدارانی لایەنگری ئێران.

هێرشەکە دوای ئەوە دێت، ئەمریکا و ئێران لەدژی یەکتری ژمارەیەک هێرشیان ئەنجامدابوو.

ف.ق