لە عێراق ئاڵۆزییەکان زیاتر دەبن

لە عێراق لە ناو حکومەتی عادل عەبدولمەهدیدا ئالۆزییەکان زیاتر دەبن. لێژنەی دەستپاکی لێکۆڵینەوەی لەگەڵ وەزیری بەرگری عێراق دەستپێکرد.

لە عێراق دوو مانگە خۆپیشاندان بەردەوامن. یەکیک لە داواکارییەکانی خۆپیشاندەران ئەوەیە کە لێکۆڵینەوە لە گەندەڵییەکانی بەرپرسان بکرێت. لێژنەی دەستپاکی لێکۆلینەوەی لەگەڵ نەجاح حەسەن شەممەری دەستپێکرد.

لە لێپرسنەوەکەدا ئاشکرا بوو کە نەجاح حەسەن شەممەری وەزیری بەرگری عێراق هاوڵاتی سوێدە.

دەوترێت کە بەهۆی خۆپیشاندانەکانی عێراق دۆسیەی لەو شێوەیە دەکرێنەوە، پێدەچێت کرانەوەی دۆسیەی دیکەی لەو شێوەیە بەردەوام بێت.

ف.ق