لە عێراق سێ کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا ٣٣ حاڵەتی نوێی توشبوون و  ٣ مردنی بە ڤایرۆسی کۆرنا ڕاگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بڵاوکراوەیەکی نوێدا ٣٣ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرنای ڕاگەیاند لە سەرتاسەری عێراق، هاوکات ئەو وەزارەتە ئەوەشی ئاشکرا کرد سێ هاوڵاتی لە ناوچەی ڕەسافە بەغداد، بەسرە و دیلان بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە.

بەپی بڵاوکراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراق دابەشبوونی تووشبووان بە سەر شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەم شێوەییە: بەغدا ناوچەی ڕەسافە سێ کەس، بەغدا ناوچەی کەرخ دوو کەس، بەغدا شاری پزیشکی دوو کەس، نەجەف یەک کەس، بەسڕە یەک کەس، نەینەوا یەک کەس، سلێمانی ١٢ کەس و ١٠ هاوڵاتی تریش لە شاری هەولێر توشبوونە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕاشیگەیاندووە تا ئیستا ٢٦٦ حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کراوە ٦٢ کەس لە وانە چاکبوونەتەوە، ٢٣ کەسیش لە سەرجەم عێراق گیانیان لە دەستداوە.

ف.ق