لە عێراق فرۆکەیەکی ئەمریکی کەوتەخوارەوە و ٤ سەرباز برینداربوون

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق ڕایگەیاند، بنکەی ئاسمانی تاجی لە باکوری بەغدا بەهۆی کێشەی تەکنیکیەوە فڕۆکەیەکی ئەمریکی کەوتووەتە خوارەوە و ٤ سەربازی ئەمریکی برینداربوون.

دوێنێ دووشەممە سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، فرۆکەیەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تێکشاوە لە بنکەی ئاسمانی تاجی لە باکوری بەغدا، هەروەها ئەو سەرچاوە ئەمنیە باسی لەوەش کرد کە ئەو فرۆکەیە لە جۆری (c130)یە.

ئەمرۆ سێشەممە وتەبێژی هاویەمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێڕاق بای ئەوەی کرد" فرۆکەکە رێگەی فرۆکەخانەکەی تێپەراندووە و خۆی کێشاوە بە دیوارێک کە بووە هۆی تێکشانی فرۆکەکە و گڕگرتنی و بەوهۆیەوە ٤ سەربازی ئەمریکی برینداربوون لە کۆی ١٦ سەربازی نێو فرۆکەکە، سەربازە بریندارەکانیش گواسترانەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەری."

ف.ق