لە عێراق لە شەوێکدا ٢١ کەس کوژران

لە عێراق لە شەڕی شەوێکدا ٢١ کەس کوژران.

شەوی ڕابردوو لە بەغدای پایتەختی عێراق شەڕ ڕوویدا، بە پێی ژمارەیەک سەرچاوەی سەربەخۆ ٢١ کەس کوژراون.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، لە رووداوەکانی شەوی ڕابردوودا ٤ کەس کوژراون و ٨٠ کەسیش برینداربوون و لە سەر رووداوەکانی گەراجی ئۆتۆمبێلەکان دەست بە لێپرسینەوە کراوە.

لە بەغدا دوای ئەوەی تەقە لە خۆپیشاندەرانی گەراجی ئۆتۆمبێلەکان کرا، لە کەربەلا دەست بە خۆپیشاندان کرایەوە. راگەیەنرا هێزە ئەمنیەکان لە کەربەلاش تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە و ٣٠ خۆپیشاندەر بریندار بوون.

سەرچاوە سەربەخۆکان دەڵێن، دوێنێ شەو لە کەربەلا و بەغدا ٢١ کەس کوژراون و ١٤٣ کەس برینداربوون.

ف.ق