لە عێراق ٥٠ کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستی عێراق، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی دواین ئاماری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢ هەزار و ٩٢١ پشکنین ئەنجامدراوە، لە ئەنجامدا ٥٠ توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، کە ٣١ توشبوویان لە بەغدا بووە، ١٣ لە بەسرە و یەک توشبوو لە میسان و پێنج توشبوو لە سلێمانی بووە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراقدا چاکبوونەوەی ٦١ توشبووی کۆرۆنا ڕاگەیەندراوە، کە ٢١ توشبوویان لە بەغدا و ٢٤ لە بەسرە و پێنج لە کەرکوک و پێنج لە میسان و چوار لە بابل و دوو کەسیش لە هەولێر بووە، هەروەها گیانلەدەستدانی دوو توشبوو لە بەغدا تۆمارکراوە.

لەکۆتایشدا ئاماری گشتی توشبووانی کۆرۆنا خراوەتە ڕوو، کە ٣ هەزار و ١٩٣ کەسە، کە ٢ هەزار و ٨٩ کەسیان چاکبوونەتەوە و ١١٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ف.ق