لە قامشلۆ رژێم هێرشی کرد، ئەندامێکی ئاسایش شەهید بوو

هێزەکانی رژێمی سوریا لە قامشلۆ هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبیلێک. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ئەندامێکی ئاسایش شەهید بوو.

لە شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان، لە چواریانی سەبا بەحرات هێزەکانی رژێمی سوریا دەستڕێژی گولەیان کردە سەر ئۆتۆمبیلێک.

بە پێی زانیاریە سەرەتایەکان، ئەندامێکی ئاسایش شەهید بووە و ئەندامێکی دیکەی ئاسایشیش بریندار بووە.

ز.ش