لە قەرەباخ ١٠٧ چەتەی ئەنقەرە کوژران

مەرسەدی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە قەرەباخ زیاتر لە ١٠٧ چەتەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کوژران.

بەپیێ هەواڵێکی مەرسەدی سوری بە تەنها لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٦ چەتەی دەوڵەتی تورک کە بۆ پشتگیری لە ئازەربایجان لە سوریاوە بۆ قەرەباخ ڕەوانەکراون، کوژراون.

ڕاگەیەنرا کە لە شەڕی قەرەباخدا تا ئێستا زیاتر لە ١٠٧ چەتەی ڕژێمی ئەنقەرە کوژراون.

ئامادەکاری بۆ ڕەوانەکردنی ٤٠٠ چەتەی تر کراوە

لە راگەیەنراوەکەی مەرسەدی سوریدا کە پشتی بە سەرچاوە باوەرپێکراوەکانەوە بەستووە، دەوڵەتی تورک ئامادەکاری کردووە ٤٠٠ چەتەی گروپەکانی سولتان موراد، ئەلهەمزە و گروپەکانی تر بۆ ئازەربایجان ڕەوانە بکات.

تا ئێستا ١٤٥٠ چەتە ڕەوانەکراون

مەرسەدی سوری ڕاشیگەیاند، تا ئێستا ١٤٥٠ چەتە بۆ ئازەربایجان ڕەوانەکراون و هەفتەی ڕابردوو بە تەنها ٢٥٠ چەتە بۆ ئازەربایجان ڕەوانە کراون.

مەرسەدی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ باسی ئەوەشی کرد کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر کۆمپانیا تایبەتەکان و هەواڵگری تورک هەندێک چەتەی بۆ هەرێمەکە ناردووە و زۆر کەسیشیان بۆ شەڕ پەروەردە کردووە و بە پێی زانیاریەکان زۆربەی ئەو چەتانەش تورکمانن.

ف.ق