لە قەرەباخی ژۆرو بۆردومانەکان زیادیان کردووە

لە قەرەباخی ژۆرو شەڕی نێوان هێزەکانی ئەرمینیا و ئازەربایجان زیادی کردووە. پایتەختی قەرەباخ و دووەم شاری گەورەی ئازەربایجان بۆردومان کرا.

لە ڕۆژی هەینیەوە لە هێرش دەکرێتە سەر سپتیناکەرت کە پایتەختی کۆماری ئارتسای (قەرەباخی ژۆر)یە. لەو ڕۆژەوە تا دوای نیوەڕۆی یەکشەمە کارەبا بڕابوو.

لە ڕۆژی یەکشەمەشەوە هێرشی مووشەکی زیادی کردووە. ناوەندی شارەوە و دەوروبەری بۆردومان دەکرێن.

ئارایک هاروتینیان سەرۆک کۆماری ئارتساهـ ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانەوە بۆ سەر شاری سپتیناکەرت، هێرشیان کردووەتە سەر شارێکی گەورەی ئازەربایجان.

بەپێی لیدوانی بەرپرسانی قەرەباخی ژۆرو لە شاری گانجای کە دووەم شاری گەورەیە، فڕۆکەیەک خراوەتە خوارەوە.

بەپێی لیدوانی بەرپرسانی باکۆش شارەکانی هۆرادز، بەیلاگان و تەرتەری ئازەربایجان بۆردومان کراون.

ئازەربایجان ئامارەکان ڕەتدەکاتەوە. بەپێی سەرچاوە ئەرمەنەکانیش لە بەرەی قەرەباخ ٢٠٩ شەڕڤان و ١٤ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون. ئازەربایجانیش باسی کوشتنی ٢٣ هاوڵاتی مەدەنی دەکات.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی مەرسەدی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤیش دەوڵەتی تورک چەتەی بۆ ئازەربایجان ناردووە و بە دەیان جەتە بریندار بوون.

ف.ق