لە لوبنان شین ڕاگەیەنرا: ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستدا ١٠٠ کەسی تێپەڕاند

لە بەیروتی پایتەختی لوبنان ڕۆژی سێشەمە دوو تەقینەوە ڕوویاندا و تا ئیستا ١٠٠ کەس بەهۆی تەقینەوەکانەو گیانیان لەدەستداوە.

خاچی سووری لوبنان ڕایگەیاند کە بەهۆی هەردوو تەقینەوەکەی دوێنێی بەیروت زیاتر لە ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها باسی ئەوەشی کرد کە زیاتر لە ٤ هەزار کەسیش برینداربوون و باسی ئەوە دەکرێت کە ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە زیاترە.

دوای تەقینەوەکەی یەکەم، تەقینەوەیەکی زۆر بەهێز ڕوویدا و لە دیمەنەکاندا دبەینرێت کە لە کاتی تەقینەوەکەدا بازنەیەکی وەک قارچک دروست دەبێت و دواتر لە هەوادا بڵاودەبێتەوە. بەهۆی تەقینەوەکە بە سەدان ماڵ و باڵەخانە زیانیان بەرکەوت.

یەکێک لە شایەدحاڵەکان باسی ئەوە دەکات کە تەقینەوەکە وەک بۆمبی ئەتۆم بووە.

تەقینەوەکە لە بارەگایەک ڕوویدا کە نزیکەی ٢ هەزار و ٧٠٠ تەن ئەمۆنیۆمی تێدابوو. ئەمۆنیۆم نیترات کە لە کیسی گەورەدابوون، ئاگرەکەی زیاتر کرد، بەڵام زەحمەتە بە تەنها بتەقێتەوە.

بەڕێوەبەری گومرکی بەدری داهیر ڕایگەیاند کە کۆگای ئەمۆنیۆم نیترات لەلای کۆگای فیشەکی هەوای بووە.

ف.ق