لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە تورکیا ١٠٩ کەس گیانیان لەدەستدا

بەرپرسانی تورک ڕایانگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە تورکیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ١٠٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.

بە پێی لیدوانی بەرپرسانی تورک لە تورکیا لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە ١٠٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و بەو پێیە تا ئێستا ٢ هەزار و ٦٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

تا ئێستا لە تورکیا ١٠٤ هەزار و ٩١٢ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

ف.ق