لە منبج لیواى شەهید ئەبو جاسم بەگاری دامەزرا

ئەنجوومەنى سەربازیى منبج رایگەیاند، لیواى شەهید ئەبو جاسم بەگاریى دامەزراندووە و ٢٢٥ شەڕڤانیش بۆ ئەو لیوایە پەروەردە کراون.

ئەنجوومەنى سەربازیى منبج لیواى شەهید ئەبو جاسم بەگاریى دامەزرند. لیواکەى لە دواى پەروەردەکردنى ٢٢٥ شەڕڤان دامەزراوە. ئەو ٢٢٥ شەڕڤانە بۆ ئەو لیوایە پەروەردە کراون.

دامەزراندنى لیواکە ئەمڕۆ بە بەڕێوەبردنى مەراسیمک راگەیاندرا.

ئیبراهیم بەناوی، یەکێک لە فەرماندەکانى ئەنجوومەنى سەربازیى منبج وتى "بۆ ئەوەى ئێمە خاکى خۆمان لە داگیرکەران بپارێزین دەستماندایە چەک و دەستمانکرد بە بەرخۆدان".

ئیبراهیم بەناوی وتیشی، منبج بە خوێنى شەهیدان رزگارکراوە و ئەوانیش تێکۆشانى خۆیان لەسەر رێگاى شەهیدان درێژە پێدەدەن.

مەراسیمى راگەیاندنى لیواکە بە سوێندخواردنى شەڕڤانان کۆتایى پیهات.

ر.م