لە موسڵ ئۆتۆمبیلێکی بۆمڕێژکراوە تەقییەوە

شەوی ڕابردوو لە نزیک زانکۆی موسڵ لە ڕۆژهەڵاتی موسڵ، تەقینەوەیەک ڕوویدا و ١٣ بوونە قوربانی.

سەرچاوە هەرێمییەکان رایانگەیاند، هێرشەکە لەنزیک زانکۆی موسل ئەنجامدراوە وبەلانی کەم کەسێک کوژراوە و ١٢کەسی تریش برینداربوونە. ئاماژەکان باس لەوەدەکەن کە چەتەکانی داعش لەپشت ئەم هێرشەوەن.

نەجم جبوری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا و نوفل عاکوب، پارێزگاری نەینەوا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایانگەیاند، تەقینەوەکە لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدراوە.

چەتەکانی داعش کە لەرووی سەربازییەوە لە ڕۆژهەڵات وباکووری سووریا تێک چوونە، لەم کاتەدا کردەوە تیرۆریستییەکانیان لەعێڕاق زیادی کردووە و هەوڵی ئەوەدەدەن کە خۆیان دووبارە رێکبخەنەوە.

لە مانگەی رابردوودا بەتایبەتی لە کەرکووک، دیالە، ئەنبار،تکریت، سەلاحەدین وچەندین ناوچەی تر بەدەیان هێرشیان ئەنجامداوە.

ک-ش