لە نەجەف کۆنسوڵخانەی ئێران سوتێنرا

خۆپێشاندەرانی عێراق لە شاری نەجەف کۆنسوڵخای ئێرانیان سوتاند، هێزە ئەمنیەکانیش بە دوای بکەرانی ڕوداوەکە دەگەرێن.

ئێوارەی دوێنی  چوارشەممە خۆپێشاندەران لە شاری نەجەفی باشوری عێراق هەڵیانکوتایە سەر کۆنسوڵخانەی ئێران، بە تەواوەتی سوتاندیان. بەرێوبەرایەتی پۆلیسی ئەو شارەش ڕایگەیاند بەپەلە لێکۆلینەوە دەکەن بۆ دەستگیر کردنی بکەرانی ئەو ڕوداوە.

هەروەها بەرێوبەری پۆلیسی گشتی نەجەف ئاماژەی بەوەشدا:" لە دوای ئەوەی پارێزگاری شاری نەجەف قەدەغەی هاتوو چوی بۆ ڕۆژ پێنجشەممە ڕاگەیاند:  لە نێوان خۆپێشاندەران و هێزە ئەمنیەکان گرژی تێکەوت و ئەو ڕوداوە ڕویداوە".

 

هاوکات سەرچاوەیەکی ئەمنی لە شاری نەجەف ڕایگەیاند لە کاتی هێڕشی خۆپێشاندەران بۆ سەر کۆنسوڵخانەکە هێزە ئەمنیەکان ڕوو بەڕووی خۆپێشاندەران بوونەتەوە لە ئەنجامدا زیاتر لە ١٠٠ خۆپێشاندەر بە فیشەکی ڕاستەو خۆ و گازی فرمێسک ڕیژ بریندار بوونە.

 

هەروەها پارێزگاری شاری نەجەف لوئەی یاسری، کارو باری هەموو داموو دزگاکانی حکومەتی لەو شارە ڕاگرت جگە لە دەزگا ئەمنیەکان، هاوکات غەدەغەی هاتوو چۆی بۆ چون هاتنی دەرەوی شار ڕاگەیاند.

خۆپێشاندانەکانی عێراق لە ١ ئۆکتۆبەری ئەمساڵەوە دەستی پێکردوە نزیکەی دوو مانگە بێ ناوبڕ بەرداومە، لە ساڵی ٢٠٠٣ بە دواوە تا ئیستا گەورترین خۆپێشاندانە کە لە عێراق کرابێت و ئەوە ماوە درێژە بەردەوام بووبێت.

 لە درێژەی خۆپێشاندان و  نارەزایەتیەکان لەو ماوەیدا خۆپێشاندەران دوو جار هەڵیان کوتاوەتە سەر کۆنسوڵخانەی ئێران،  داو دەکەن ئێران دەستێوەردان لە کار و باری ناو خۆێ عێراق نەکات و هێزەکانی لە وڵاتە بەرێتە دەرەوە.

ڕ..ح