لە هیندستان نەخۆشییە وەرزیەکان و مەترسی کۆڤید١٩

باسی ئەوە دەکرێت، نەخۆشیە وەرزیەکان لە هیندستان، لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسیەکی گەورەتر دروست دەکەن.

وەک زۆر وڵاتی باشووری ئاسیا، لە هیندستانیش لەنێوان مانگی حوزەیران و ئەیلولدا بارانی وەرزی دەبارێت و ئەوەش مەترسی دروست کردووە. هۆکاری مەترسیەکەش ئەوەیە کە هەموو ساڵیک بەهۆی ئەو دۆخەوە نەخۆشیەک بڵادەبێتەوە و خەڵکیش بەهۆی تایەکی زۆرەوە گیان لەدەستدەدەن. لە ئێستاشدا کە ڤایرۆسی کۆرۆناش بڵاوبووەتەوە، ئەو نەخۆشیە وەرزیانەش مەترسیدارتر بوون.

لە هیندستان ساڵانە بەهەزاران کەس بەهۆی کارەساتی لافاوەوە گیانیان لەدەستدەدەن. بە هەزاران کەسیش بەهۆی نەخۆشی وەرزیەوە دەمرن. دەگوترێت، نەخۆشخانەکانی هیندستان جێگای نەخۆشیان تێدا نابێتەوە. مەترسیەکانیش لە کاتێکدان کە کۆڤید ١٩ بڵاوبووەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە لە هیندیستان ٣٤٠ هەزار تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

لە هیندستان کە ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی ملیارێک و ٣٠٠ ملیۆن کەسە، تا ئێستا ٩ هەزار و ٩٠٠ کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە. ڕۆژانە ١٠ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە دەبن.

لەو وڵاتە ٣٠٠ ملیۆن بۆ ٤٠٠ ملیۆن کەس لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین و لە هەموو پیداویستی و مافێکی تەندروستی بێبەشن.

ف.ق