لە هێرشکی ئاسمانیدا لەیەمەن بەدەیان هاووڵاتی مەدەنی کوژران

لە وەڵاتی یەمەن کە قەراروایە بۆکۆتایی هێنان بە شەڕی ناوخۆ لەمانگی داهاتوو دانیشتنەکان دەست پێبکات، هێرشێک-ی ئاسمانی ڕوویدا ولەوهێرشەدا ٥٥ هاووڵاتی مەدەنی کوژران.

بە پێی بەیاننامەی مانگی سووری نێونەتەوەیی، لە هێرشێکدا بۆسەرشاری حودەیدە بەلانی کەمەوە ٥٥ کەس کوژراون.

لە بەیاننامەکەداهێرشی ئاسمانی بۆسەرهاووڵاتیانی مەدەنی شەرمەزارکراوە، لەبەیاننامەکەدا لایەنی هێرشبەر ئاشکرا نەکراوە.

هێرشەکەی سەرشاری حودەیدە لە نێوان نەخۆشخانەی تاڤرا وبازاڕی ناوەندی ڕوویداوە.

نەتەوەیەکگرتووەکان ڕۆژی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەکدا وتبووی ، بۆئەوەی کە شەڕی  نێوان حۆسییەکانی یەمەن بە پشتیوانی ڕژیمی ئێران وهێزەکانی مەنسوورهادی سەرۆک کۆماری یەمەن، بەپشتیوانی سەعودییە کۆتایی پێبێت چاوپێکەوتنی ئاشتیانە دەست پێبکەن. چاوپێکەوتنە ٦ی مانگی ئەیلول/١٦گەلاوێژلە شاری ژنێف-ی سویس بەڕێوە دەچێت.

ک-ش