لە هێرشێکی ئاسمانی لە ئەفغانستان بەدەیان چەکداری تاڵەبان کوژران

باڵەفڕەکانی سوپای ئەفغانستان لە پارێزگای قوندوز مۆڵگەێکی چەکدارانی تاڵەبان-یان کردە ئامانج ، بە پێ سەرچاوەکانی هەواڵی ئەفغانستان لەو هێرشە ئاسمانییەدا بەدەیان چەکداری تاڵەبان و چەند هاوڵاتیێکی مەدەنی کوژراوون، و هەروەها ١٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

عەبدول حەمدی حەمیدی یەکێک لە بەرپرسانی پۆلیسی پارێزگای قوندوزڕایگەیاندووە کە ئەم هێرشە لە ڕێکەوتی ١٣ی خاکەلێوە/٢ی نیسان ، لە دەشتی ئارجی قوندوز لە کاتێکدا بووە کە چەکدارانی تاڵەبان خەریکی خۆئامادەکردن بوون بۆ ئەنجامدانی چالاکی سەربازیی لە دژی سوپای ئەفغانستان. ئەم بەرپرسە، ژمارەی کوژراوانی گروپی تاڵەبانی زیاتر لە ١٥ کەس  ڕاگەیاندووە.

سوپای ئەفغانستان لە بەیاننامێکدا کوژرانی مەلا بریانی، ئەندامی شۆرای کووەیتە و ١٥ چەکداری دیکەی ڕاگەیاندووە.

ک-ش