لە پاریس ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆز کرا

لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا ٤١مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە پیرۆز کرا و ئاهەنگی پیرۆزباییەکەش پێشکێش کرا بە خۆڕاگری رۆژئاوای کوردستان.

کەمال ئاکتاش سیاسەتمەداری کورد لە پیرۆزباییەکەدا وتەیەکی پێشکێش کردو رایگەیاند، پەکەکە بووەتە بزوتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی و وتی:" ٤١مین ساڵیادی دامەرزاندنی پەکەکە لە رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئوجالان و کەسوکاری شەهیدان و گەریلاکان و لە گشت گەلەکەمان لە ئەورۆپا پیرۆز بێت. لە هەرچوار پارچەی کوردستان و لە سەرتاسەری جیهان، خاوەندارێتی لە پەکەکە کرا. ئیدی هیچ شتێک ناتوانێک رێگا لەم تێکۆشانە بگرێت."

جگە لە کوردستانییان، چەندین کەسایەتی ناسراوی ئەورۆپی، بەتایبەت فەرەنسی وەکو دانییەل سیمۆن هاوسەرۆکی پارتی چەپ و ئەریج چال جێگری سەرۆکی گشتی (ÛDÎ) ومارییە دوسین بەرێوەبەری نەتەوەییی پارتی کۆمۆنیستی فڕانسا و ساندرا ریگول وتەبێژی نەتەوەیی پارتی سەوزی فەرەنسا و چەندین سیاسەتمەداری دیکە بەشداری ئاهەنگی پیرۆزباییەکە بوون.

هەروەها هەریەک لە هونەرمەندان جۆمەرد و سەرحەدۆ و میکائیل ئارسلان و خانەمیر و گروپی تەڤ-چاندیش بەشداری ئاهەنگەکە بوون.

ز.ش