لە پاکستان بە هۆی بوومەلەرزەوە ٢٢ کەس گیانیان لەدەستدا

ڕۆژی سێشەمە لە پاکستان بوومەلەرزەیەک بە پلەی ٥.٢ ڕوویدا و لە ئاکامدا ٢٢ کەس گیانیان لەدەستدا.


سوپای پاکستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ٢٢ کەس گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان سەربازە و بەرپرسانی ئەو وڵاتەش دەڵێن، بەسەدان کەسیش بریندارن.

ئینیستیتوی لێکۆلینەوەی جیۆلۆژی ئەمریکا ڕایگەیاند، بوومەلەرزەکە لە قۆڵای ٢٢.٣ کیلۆمەتر لە شاری جهەلوم لەنێوان هەرێمی پەنجاپ و کشمیر ڕوویداوە.

بەشێکی زۆری خەڵکی هەرێمی پەنجاپ و ویلایەتی هایبەر- پاهتونهوای هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە.

پاکستان لەسەر هێڵی بوومەلەرزەی هندستان و ئاڤراسیایە و مەترسیەکی زۆری لەسەرە.

ف.ق