لە چاوپێکەوتنەکانی تالیبان و حکومەتدا پرسە گرنگەکان تاوتوێ دەکرێن

بزوتنەوەی تالیبان و حکومەتی ئەفغانستان ڕۆژی شەمە دەستیان بە دانوستانی فەرمی کرد. لە ڕۆژی دووەمی دانوستانەکاندا باسی ئاگربەستی هەمیشەیی دەکرێت.

لە کاتی مەراسیمی سەرەتایی دانوستانەکانی شەممە حکومەت و ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان باسیان لە ئاگربەستی هەمیشەیی کرد، بەڵام نوێنەرانی تالیبان باسی ئاگربەستیان نەکرد.

بەرپرسی قۆناغی ئاشتی حکومەتی ئەفغانستان عەبدولا عەبدولا بۆ ئاژانسی ئەی ئێف پی قسەی کرد و وتی،"لەبەرانبەر ئازادکردنی زیندانیان پێدەچێت تالیبان ئاگربەستەکە قبوڵ بکات.

عەبدولا وتی،"چاوەرێدەکرێت تالیبان ئەم پێشنیازە قبوڵ بکات". لە  چوارچێوەی پەیمانی مێژوویی مانگی شوباتدا لەنێوان ئەمریکا و تالیباندا حکومەتی ئەفغانستان نزیکەی پێنج هەزار زیندانی تالیبانی ئازاد کردبوو. تالیبانیش نزیکەی هەزار پۆلیس و سەربازی ئازاد کردبوو.

عەبدولا عەبدولا هەروەها وتیشی، ئاگربەستەکە بەگوێرەی داواکاری و بۆچوونی تالیبان دەبێت.

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش لە کاتی دەستپێکردنی دانوستانەکاندا لە دەوحە قسەی کرد و وتی،" بێگۆمان لە ڕۆژ، هەفتە یان مانگەکانی داهاتوودا لەسەر زۆر کێشە قسە دەکەین." هەروەها داوای لە لایەنەکان کردبوو کە ئەم دەرفەتە بە فیڕۆ نەدەن.

ف.ق