لە کابول بەهۆی هێرش مووشەکیەوە ٣ کەس کوژران و ١٦ کەس بریندار بوون

بە مووشەک هێرشکرایە سەر کابولی پایتەختی ئەفغانستان، لە هێرشەکەدا ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٦ کەس برینداربوون.

تاڕق ئاریان وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەفغانستان ڕایگەیاند، هێرشەکە شەوی سێشەمە ئەنجامدراوە.

ناوبراو وتی،" لە ئەنجامی هێرشە مووشەکیەکەدا ٣ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ٢ کەسیان پۆلیسن و ١٦ کەس برینداربوون کە ٤ کەسیان منداڵن.

بە پێی زانیاریەکان لە ١٠١مین ساڵیادی سەربخۆبوونی ئەفغانستاندا بە ١٤ مووشەک هێرش کراوەتە سەر کابولی پایتەخت کە یەکێکیان بەر کۆشکی سەرۆککۆماری کەوتووە.

دەوترێت ئەندامێکی پاسەوانی شەرەفی سەرۆککۆماری کوژراوە. ٦ پاسەوانی شەرەفیش برینداربوون.

لەم دوو ساڵەی دواییدا سێیەمین جارە کۆشکی سەرۆکایەتی ڕووبەڕووی هێرشی مووشەکی دەبێتەوە. ئابی ٢٠١٨ نزیکەی ٣٠ مووشەک ئاڕاستەی کۆشکەکە کران  و ئەشرەف گانی سەرۆککۆمار رایگەیاندبوو کە چەتەکانی داعش هێرشەکەیان ئەنجامداوە.

ف.ق