لە کەربەلا ژنێک بە هۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا

سەرچاوە تەندروستییەکانی کەربەلا ئاماژە بەوە دەکەن، ژنێکی بەتەمەن لە نەخۆشخانەی کەربەلا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لە دەستداوە.

سەرچاوە تەندروستییەکانی کەربلا ئاماژە بەوەشدەکەن، ئەو ژنە تەمەنی لە سەرو ٧٠ ساڵەوە بووە و ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی ئیمام حوسین لە پارێزگای کەربەلا  گیانی لە دەستداوە.

بەپێی ئامارە فەرمییەکان تا ئێستا لە عێراق، ٢٣٣ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٢٠ کەسیش بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لە دەستداوە. بەمەش ژمارەى ئەو کەسانەى گیانیان لەدەستدابووە دەبنە ٢١ کەس.

ژ.ت