لە کەرکوک ٤ی نیسان پیرۆز کرا

ئەمڕۆ لە شاری کەرکوک بە دروشمی "رۆژبوونی تۆ رۆژبوونی مرۆڤایەتییە" ساڵیادی لە دایکبوونی ڕێبەر ئۆجەلان پیرۆز کرا.

ئاهەنگەکە لە لایەن رێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەرەوە رێکخرا. ئاهەنگەکە لە ژێر دروشمی "رۆژبوونی تۆ رۆژبوونی مرۆڤایەتییە" پیرۆز کرا.

لە ساڵانی پێشوو لە شوێنە گشتییەکان نەمام دەچاندرا بۆ بەرزڕاگرتنی ئەو رۆژە، بەڵامئەم ساڵ جیاواز لە ساڵانی دیکە بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنها لە باخچەی ماڵان نەمام چاندرا بۆ پیرۆزکردنی ئەو رۆژە.

سەرەتای ئاهەنگەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد و پاشان مۆم لەلایەن دایکانی شەهیدانەوە داگیرسێندرا و پاشان دەستیان بە چاندنی نەمام کرد لە باخچەی ماڵان، لە کۆتایی ئاهەنگەکە سینەفزێۆنێک دەربارەی رێبەر ئاپۆ بۆ ئامادەبووان نمایش کرا.

ژ.ت