کەرکوک؛ کۆرێک لە ژێرناوی 'خۆپیشاندانەکانی عێراق و دەرهاوێشتەکانی لە چاوی میدیادا' سازکرا

لە ژێر ناوی "خۆپیشاندانەکانی عێراق دەرهاویشتەکانی لە چاوی میدیادا" کۆرێک بۆ رۆژنامەنووس ئومێد محەمەد سازکرا

لە سەنتەری رۆشنبیری شاری کەرکوک کۆرێک بۆ رۆژنامەنووس ئومێد محەمەد سازکرا.  کۆرەکە لەلایەن گروپی شار بۆ مەعریفە رێکخرابوو کە باس لە خۆپیشاندانەکانی عێراق و رووداوەکانی ئەم دواییە و پێشهاتەکان و ئەو زانیاریانە کرا کە بۆ ڕای گشتی ڕانەگەیندراون.

لە کۆرەکەدا ژمارەیەکی بەرچاوی رۆژنامەنووسان و کەسانی سیاسی ئامادەی کۆرەکە بوون.

هەڤاڵ دارا بەرپرسی گروپی شار بۆمەعریفە، دەربارەی ئامانجیان لە ئەنجامدانی ئەم کۆرە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد و وتی: "ئامانجمان لە ئەنجامدانی ئەم کۆرە لە ژێر ئەم ناونیشانە ئەوەیە کە زانیاریمان هەبێت لەسەر ئەو رووداوانەی کە لە بەغداد روودەدات و چ کاریگەریەکی لەسەر کەرکوک و ناوچەکە دەبێت، چونکە لە ئیستادا رووداوەکان بەشیوەیەکی هەنووکەیی روودەدەن."

ز.ش