لە یۆنان دەستبەسەر سەدان تۆن ماددەی تەقەمەنیی تورکیادا گیرا

کەشتییەکی هەڵگری سەدان تۆن مادەی تەقەمەنیی تورکیا لە کەناراوەکانی یۆنان دەستی بە سەرداگیرا، کە بەرەو لیبیا بەڕێوەبوو.

دوێنێ پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنان دەستیبەسەر کەشتییەکی هەڵگریی ٤١٠ تۆن ماددەی تەقەمەنیی تورکیادا گرت.

ڕاگەیەندرا، کە ئەو کەشتییە لە بەندەرەکانی ئەسکەندەرون و مەرسین باری هەڵگرتووە و بەرەو بەندەری مسراتەی لیبیا بەڕێکەوتووە.

ئەوە لە کاتێکدایە، کە لە بەڵگەنامەکانی باری کەشتییەکەدا، شوێنی مەبەست عەمان و جیبوتی تۆمارکراوە.

پۆلیسی یۆنان هەشت سەرنشینی کەشتییەکەی دەستگیرکردووەو ڕادەستی دادگای کردوون، هەروەها دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە لە بارەی ئەو کەسانەی وابڕیاربوو لە یۆنان بارەکە وەربگرن.

فەرماندەی هێزە دەریاییەکانی یۆنان ئەو کەشتییەی بە "بۆمبێک لە سەر ئاو" ناوهێناوە