لە یەمەن بەهۆی لافاوەوە ١٧ کەس گیانیان لەدەستدا

لە یەمەن کە بەهۆی شەڕەوە قەیرانێکی گەورەی مرۆڤایەتی هەیە، ئەمجارە بەهۆی لافاوەوە ١٧ کەس گیانیان لەدەستدا.

لە پارێزگای ماریبی باکووری یەمەن بەهۆی بارینی بارانێکی زۆر لافاو دروست بوو. بەرپرسانی پارێزگاکە ڕایانگەیاند ١٧ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ٨ کەسیان منداڵن.

بەپێی لێدوانی بەرپرسانی تەندروستی ١٦ کەس خنکاون و کەسێکی تریش بەهۆی هەورەتریشقەوە گیانی لەدەستداوە. هەروەها ٤ کەسیش برینداربوون کە ٢ کەسیان ژنن.

لە یەمەن لەم کاتانەی ساڵدا هەموو جارێک لافاو دروست دەبێت. نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندبوو یەمەن کە وڵاتێکی نیمچەدۆرگەی عەرەبیە، تووشی گەورەترین کارەساتی مرۆیی بووەتەوە.

ف.ق