لە یەمەن جارێکیتر ئاڵۆزیەکان سەرهەڵدەدەنەوە: کەشتیەکی سعودی دەستیبەسەرداگیرا

لەکاتێکدا کە شەڕی یەمەنی نێوان حوسیەکان و حکومەتی مەنسور هادی بە پشتگیری سعودیە، کەم ببووە، کەشتیەکی نەوتهەڵگری سعودی لەلایەن حوسیەکانەوە دەستیبەسەرداگیرا.

تورکی ئەلمالکی وتەبێژی هاوپەیمانی عەرەبی بەسەرۆکایەتی سعودیە ڕایگەیاند، کەشتیەکی نەوتهەڵگر لە باشووری دەریای سوور لە لایەن حوسیەکانەوە دەستیبەسەرداگیرا. ئەلمالکی بۆ ئاژانسی هەواڵی سعودیە ڕایگەیاند، کەشتی "ڕابیغ٣" کەشتیەکی نەوتی سعودیە و کۆمپانیای کۆریای باشوورە.

هەروەها باسی ئەوەی کرد، کەشتی نەوتهەڵگر ڕۆژی یەکشەمە دەستیبەسەرداگیراوە. سەرکردەیەکی حوسیەکان بە ناوی محەمەد ئەلحوسی قسەی کرد و وتی، "کەشتیەکە لە لایەن هێزەکانیانەوە دەستبەسەرکراوە. کاتێک ئاشکرابوو کەشتیەکە موڵکی کۆریای باشوورە، ئازادی دەکەن."

ف.ق