لەئێران لەدژی گرانی خەڵکی ڕژانە سەر شەقام

هاووڵاتیانی شاری ئەسفەهانی ئێران ، ئەمڕۆ بۆ دووەمین ڕۆژ ڕژانە سەر شەقامەکان و لەدژی گرانی وئالۆزی بازاڕخۆپیشاندانیان دەستپێکرد.

دوێنێ لەسەر بانگەوازیی بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانە لە شارەکانی ئێران لەدژی گرانی و هەڵئاوسان، ئەو خۆپیشاندانە لە شاری ئەسفەهان دەستیپێکرد و پاشان تاران، شیراز وکەرەجی گرتەوە.

ئەمڕۆ لە دووەمین ڕۆژی خۆپیشاندانەکەدا، هاووڵاتیان لە ئەسفەهان دەستیان بە ڕێپێوان کردووە و بە وتنەوەی دروشمی "بێدەنگیی هەر ئێرانییەک، خیانەتە بە ئێران" هەروەها داوای پشتگیریی دەکەن بۆ خۆپیشاندانەکەیان.

لە خۆپیشاندانەکانی دوێنێدا دروشمی دژبە حکومەتی وەکو "مەلا دەرکەن لە ئێران" و "درۆیە دەڵێن دوژمن ئەمریکایە، دوژمنمان وا لێرەیە" وترایەوە.

لە بەرامبەردا هێزەکانی پۆلیس هەم لە کەرەج و هەم لە ئەسفەهان هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران.

ئەو خۆپیشاندانانە لەدژی گرانی وهەڵئاوسانی ئابوری لە کاتێکدایە، کە هەر دۆلارێک لە بازاڕەکانی ئێڕاندا بە زیاتر لە ١٠ هەزار تمەن مامەڵەدەکرێت.

ک-ش