لەنێوان چەکدارانی حەشدی شەعبی وچەتەکانی داعشدا شەڕ ڕوویدا

لە قەزای خانەقین لەنیوان چەکدارانی حەشدی شەعبی وچەتەکانی داعش شەڕهاتەئاراوە. لەوشەڕەدا ٤ چەکداری حەشدی شەعبی برینداربوون.

دوێنێ شەو لە گوندی عەلی دەدون-ی سەربەناوچەی گلە-ی قەزای خانەقین لەنێوان چەتەکانی داعش وچەکدارانی حەشدی شەعبی شەڕ ڕوویدا.

لەم ماوەیەدا بەهۆی سەرهەڵدانەوەی چەتەکانی داعش لەناوچەکەدا حەشدی شەعبی لەناوچەکەدا چەند خاڵێکی کۆنتڕۆڵی دانابوو، لەیەکێک لەوخاڵانەدا لەنیوان چەتەکانی داعش وعەشدی شەعبیدا شەڕهاتەئاراوە و لەئەنجامدا ٤ چەکداری حەشدی شەعبی برینداربوون. دەربارەی کوژراو بریندارانی چەتەکانی داعش هیچ زانیارییەک بڵاونەکراوەتەوە.

ک-ش