لەو هەرێمەی بنکەیەکی ئەتۆمی ئێرانی لێیە، بوومەلەرزە ڕوویدا

لە باشووری ڕۆژئاوای ئیران کە بنکەیەکی ئەتۆمی لێیە، بوومەلەرزەیەک بە پلەی ٥.١ ڕوویدا.

ئینیستیتوی بوومەلەرزەزانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ناوەندی بوومەلەرزەکە ٤٥ کیلۆمەتر لە بنکە ئەتۆمیەکەوە دوور بووە.

ڕاگەیەنرا، بوومەلەرزەکە کاتژمیر ٥:٢٥ خولەک بە کاتی هەرێمەکە ڕوویداوە.

بە پێی زانیاریەکانی ئاژانسی هەواڵی ئیسنا، بوومەلەرزەکە هیچ زیانێکی لێنەکەوتووەتەوە.

ف.ق