مام زه‌كی ٤٠ ساڵ كۆڵی نه‌دا
ساڵی ١٩٧٨ كاتێك له سه‌لێ له كارگه‌یه‌كدا كاری ده‌كرد، په‌كه‌كه‌ی ناسی. ٤٠ ساڵ بێ دابڕان خه‌باتی كرد. له چوار ساڵی ڕابردوودا له‌پێناو ئێزیدخانی دیموكرات و خۆسه‌ر كاری كرد و تا شه‌هید بوو كۆڵی نه‌دا.
ساڵی ١٩٧٨ كاتێك له سه‌لێ له كارگه‌یه‌كدا كاری ده‌كرد، په‌كه‌كه‌ی ناسی. ٤٠ ساڵ بێ دابڕان خه‌باتی كرد. له چوار ساڵی ڕابردوودا له‌پێناو ئێزیدخانی دیموكرات و خۆسه‌ر كاری كرد و تا شه‌هید بوو كۆڵی نه‌دا.
زه‌كی شه‌نگالی (ئیسماعیل ئۆزده‌ن) ساڵی ١٩٥٢ له گوندی شمزێ-ی سه‌ر به ناوچه‌ی قوبین-ی ئێلیح له‌دایكبوو. فێرگه‌ی سه‌ره‌تایی له گونده‌كه ته‌واو كرد و فێرگه‌ی ناوه‌ندی ته‌واو نه‌كرد.
تا ته‌مه‌نی ١٧ ساڵی له گونده‌كه‌ی مایه‌وه
هه‌م به‌هۆی زه‌خت و سته‌می سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی، هه‌م به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یده‌ویست له ژیانی گوند و چیا داببڕێت، هه‌تا ته‌مه‌نی ١٧ ساڵی له گونده‌كه‌ی مایه‌وه.
ساڵی ١٩٦٩ چوو بۆ ئه‌ڵمانیا
ساڵی ١٩٦٩ براكانی له ئه‌ڵمانیا داوایان له شه‌نگالی كرد كه ڕوو له ئه‌ڵمانیا بكات. ئه‌و نه‌یده‌ویست له گوند ده‌ربچێت و بچێته ئه‌ورووپا، به‌ڵام له‌به‌ر پێداگریی براكانی قبووڵی كرد. سه‌ره‌تا چوو بۆ ئیسته‌نبووڵ، دواتر ڕووی له شاری سه‌لێ كرد له ئه‌ڵمانیا. ئه‌و كاته ته‌مه‌نی ١٧ ساڵان بوو. سه‌لێ شارێكه كه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی تێدا كۆبووه‌ته‌وه.
ساڵی ١٩٧٨ په‌كه‌كه‌ی ناسی
شه‌نگالی هاوشێوه‌ی هه‌موو ئێزدییه‌كانی سه‌لێ ده‌ستی به كار كرد. ساڵی ١٩٧٨ پارتی كرێكارانی كوردستان - په‌كه‌كه‌ی ناسی. دواتر مانیفێستی دامه‌زراندنی په‌كه‌كه و ڕێگه‌ی شۆڕشی كوردستانی خوێنده‌وه. به‌م شێوه‌یه په‌كه‌كه‌ی خۆش‌ویست. هه‌مان ساڵ به‌شداری كرد له ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی زانكۆی هانۆڤه‌ر.
له كارگه كرێكار بوو
زه‌كی شه‌نگالی له لایه‌كه‌وه له كارگه‌یه‌ك كرێكار بوو، له لایه‌كی دیكه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ك له هه‌ڤاڵه ئێزدییه‌كانی ده‌ستی به كاری بانگه‌شه‌یی كرد.
سه‌رۆكی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كه‌مین كۆمه‌ڵه
له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌سته‌یه‌دا، ساڵی ١٩٨١ له شاری سه‌لێ كۆمه‌ڵه‌ی كرێكارانی وه‌ڵاتپارێزی كوردستانی دامه‌زراند. شه‌نگالی بوو به سه‌رۆكی دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌كه.
بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆڤاری سه‌رخوه‌بوون
زه‌كی شه‌نگالی له كۆتایی ساڵی ١٩٨١ ده‌ستی به كاری دامه‌زراندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆڤاری سه‌رخوه‌بوون كرد. ئه‌ركی به‌رپرسیاره‌تیی قانوونی گۆڤاره‌كه‌ی له ئه‌ستۆ گرت.
ڕووی له مه‌یدانه‌كانی گه‌ریلا كرد
زه‌كی شه‌نگالی بۆ یه‌كه‌م جار ساڵی ١٩٨٣ وه‌ك ئه‌ركدار له ئه‌ورووپاوه چوو بۆ هه‌رێمه‌كانی گه‌ریلا و گه‌ڕایه‌وه ئه‌ورووپا. دوای ٢ ساڵ، له ساڵی ١٩٨٥ جارێكی دیكه چوو بۆ هه‌رێمه‌كانی گه‌ریلا و ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانی ناسی.
دوای ئه‌وه‌ی ئۆجالانی ناسی، بڕیاریدا كه به‌ته‌واوی بچێته نێو ڕیزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستان. ساڵی ١٩٨٧ به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی چووه نێو ڕیزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستان.
دوای ٢ ساڵ كوڕه‌كه‌شی بوو به گه‌ریلا
دوای ٢ ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر چوونی فه‌رمیی زه‌كی شه‌نگالی بۆ نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا، ساڵی ١٩٨٩ كوڕه‌كه‌ی شه‌نگالی كه ناوی سیپان بوو ڕووی له چیاكانی كوردستان كرد و جێگه‌ی خۆی له‌نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلادا گرت. سیپان ساڵی ١٩٩٢ له مێردین له شه‌ڕدا شه‌هید بوو.
له چیاكانی كوردستان
زه‌كی شه‌نگالی ساڵی ١٩٩٣ جارێكی دیكه چوو بۆ چیاكانی كوردستان و به به‌رپرسیاره‌تی و جدییه‌تێكی زۆر هه‌موو ئه‌ركه‌كانی سه‌ر شانی جێبه‌جێ كرد.
پارتی ئه‌وی گه‌ڕانده‌وه ئه‌ورووپا
به‌هۆی ئه‌وه‌ی شاره‌زا بوو له كاروباری ڕێكخستنه‌كانی ئه‌ورووپا، پارتی له دوای ماوه‌یه‌ك شه‌نگالی نارده‌وه ئه‌ورووپا به‌و مه‌به‌سته‌ی له ئه‌ورووپا خه‌بات بكات. زه‌كی شه‌نگالی به‌رده‌وام بوو له كاره‌كانی له ئه‌ورووپا تا ئه‌و كاته‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به پیلانگێڕییه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕاده‌ستی توركیا كرایه‌وه.
له دوای پیلانگێڕییه‌كه ڕووی له كوردستان كرد
دوای ئه‌وه‌ی ئۆجالان به دیل گیرا، شه‌نگالی جارێكی دیكه ڕووی له چیاكانی كوردستان كرده‌وه كه زۆر خۆشیده‌ویستن. ١٩ ساڵ له هه‌موو ئاستێكدا ڕه‌نجێكی گه‌وره‌ی دا. شه‌نگالی به هه‌ستێكی كوردستانی له‌پێناو ته‌واوی كوردستان كاری كرد. كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد و یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی كوردی زۆر به گرینگ داده‌نا و له‌و پێناوه‌دا ئه‌ركه‌كانی بێ سنوور جێبه‌جێ كرد.
له ئێزیدخان شه‌هید بوو
شه‌نگالی دوای كۆمه‌ڵكوژیی ٣ی ئابی ٢٠١٤ی شه‌نگال، له‌پێناو ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی كۆمه‌ڵكوژ نه‌كرێت ڕووی له ئێزیدخان كرد و به شه‌و و ڕۆژ كاری كرد. زه‌كی شه‌نگالی ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان - كه‌جه‌كه پێرێ به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك شه‌هید بوو. هه‌تا ساتی شه‌هیدبوونی، له‌پێناو تێكۆشانی ئازادیی كوردستان و كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی له هه‌موو ئاستێكدا خه‌باتی ده‌كرد.
«گه‌وره‌ترین وه‌ڵام خۆرێكخستنه»
زه‌كی شه‌نگالی له ٣٠ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨ به‌شداری كرد له به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی چرا تی ڤی و ئاماژه‌ی به گرینگی خۆرێكستن كرد.
«هاوشێوه‌ی هه‌موو گه‌ل و كۆمه‌ڵگه‌كانی جیهان، مافی ئێزدییه‌كانیشه كه خۆیان ڕێكخه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی چالاك به‌شداری نێو سیاسه‌ت بن. له دژی هه‌موو ئه‌و ئازار، زۆرداری و كۆمه‌ڵكوژییانه‌ی كراون، گه‌وره‌ترین وه‌ڵام تێكۆشان، به‌رخۆدان و ڕێكخستنه.»
ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی زه‌كی شه‌نگالی ده‌رباره‌ی بۆردومانكردنی شه‌نگال و ڕۆژئاوای كوردستان له ٢٥ی نیسان له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا، ڕایگه‌یاندبوو كه گه‌وره‌ترین وه‌ڵام بۆ ئه‌و هێرشانه به‌هێزكردنی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌ییه. شه‌نگالی له‌پێناو یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی و گرینگی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌یگوت: «پێویستی گه‌لی كورد به یه‌كێتی هه‌یه. كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی له هه‌موو شتێك گرینگتره... ئه‌و پارتییه‌ی به‌ربه‌ست له به‌رده‌م كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی دروست بكات، ناتوانێت ببێته نوێنه‌ری گه‌لی كورد. ئه‌م گه‌له هه‌زاران ساڵ له‌سه‌ر ئه‌م خاكه تاڵان كراوه، زه‌خت و زۆرداری لێ كراوه و پارچه كراوه. له‌به‌رئه‌وه پێویسته هه‌موو پارتییه سیاسییه‌كان به ئه‌ركی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ستن. پێویسته به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كورد بخه‌نه پێش.»
گرینگی په‌كه‌كه بۆ ئێزدییه‌كان
زه‌كی شه‌نگالی ٢٢ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٧ به‌بۆنه‌ی چله‌مین ساڵیادی دامه‌زرانی په‌كه‌كه بۆ ڕۆژ نیووز قسه‌ی كرد و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی‌دا شوێنی ناحه‌قی، زه‌خت و نكۆڵی نابێته‌وه، هه‌ر بۆیه فه‌لسه‌فه‌ی ئۆجالانیان په‌سه‌ند كردووه.
شه‌نگالی ده‌ستنیشانیشی كرد كه به تێكۆشانی په‌كه‌كه ڕێ له سته‌می سه‌ر ئێزدییه‌كان گیراوه و په‌كه‌كه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی بووه‌ته هیوایه‌كی گه‌وره‌ی ئازادی.
هه‌تا كۆتایی ته‌مه‌نی خۆی خزمه‌تی كرد
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی شه‌نگال حسێن حاجی نه‌فسۆ دوێنێ له لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ی یه‌نی ئۆزگور پۆلتیكا ده‌ستنیشانی كرد كه زه‌كی شه‌نگالی هه‌تا كۆتایی ته‌مه‌نی خۆی تێكۆشاوه و له شه‌نگال و له لای هه‌موو ئێزدییه‌كان كه‌سایه‌تییه‌كی ڕێزدار بوو، بۆیه به تایبه‌تی كراوه‌ته ئامانج.
حاجی نه‌فسۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، به ئامانجگرتنی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی كه شه‌نگالی تێدا بوو، نیشانه‌ی پیلانگێڕی و خیانه‌ته.
«ئێمه ده‌ڵێین، هێرشه‌كه له كه‌سایه‌تی زه‌كی شه‌نگالیدا، له دژی هه‌موو ئێزدییه‌كان كراوه. مام زه‌كی شه‌نگالی پێشه‌نگی ڕێككه‌وتنی ئێزدییه‌كان بوو. ٢٠ ساڵ بوو كه له‌پێناو ئه‌وه‌دا هه‌وڵی ده‌دا. هه‌تا كۆتایی ته‌مه‌نی خۆی، خزمه‌تی كرد. یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئامانجه‌كانی ئه‌وه بوو كه ئێزدییه‌كان له‌نێو هه‌لومه‌رجی سه‌ربه‌خۆ و ڕێككه‌وتندا ببینێت. ته‌مه‌نی خۆی له‌پێناو ئه‌مه‌دا فیدا كرد.»
s.m