مانگی سووری کوردستان بانگەوازی کۆکردنەوەی هاوکاریی بۆ بەرکەوتووانی بومەلەرزەکەی خۆی و وان کرد

مانگی سووری کوردستان بە مەبەستی کۆکردنەوی هاوکاری بۆ بەرکەوتووانی بومەلەرزەکەی شاری وانی باکوری کوردستان و شاری 'خۆی' رۆژهەڵاتی کوردستان بانگەوازییەکی بلاو کردەوە.

لە بانگەوازییەکەی مانگی سووری کوردستاندا هاتووە:

لە باکور و رۆژهەڵاتی کوردستان لە ٢٣ی شوباتەوە لە ناوچەکە بومەلەرزەی بەردەوام روودەدەن. بەهیزترین بومەلەرزەش ٢٣ی مانگ لە کاتژمێر ٠٨:٥٣ بە گوڕی ٥.٩ پلەی رێختەر روویدا. لە ئەنجامی ئەو بومەلەرزەیەدا لە ناوچەی ئەلباکی شاری وان ٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٢٥٠ خانوو و ٣٠٠ شوێن دارووخان و بە سەدان خانووش زیانیان بەرکەوتووە.

لە ئەنجامی بومەلەرزەکەی ناوچەی خۆی-ی رۆژهەڵاتی کوردستانیشدا زیاتر لە ١٠٤ کەس بریندار بوون. زیانێکی گەورەی مادیش بە ٤٤ گوندی ناوچەکە کەوتووە و ژیانی تێدا وەستاوە. یەکێک لەو گوندانەی زیاترین زیانی بەرکەوتووە، گوندی گورەردەیە کە ٤٠٠ ماڵی تێدایە. چەندین خانوو دارووخاون. هاوکات ئەو گوندانەی بومەلەرزەکەی تێدا روویداوە، تا ئێستاش بەفری لێدەبارێت و ژیانی هاوڵاتییان بە هەڵومەرجێکی سەختدا تێدەپەڕێت. لە ترسی روودانی بومەلەرزەی دیکە، هاوڵاتییان ناتوانن بچنە ناو خانووەکانیان و لەگەڵ ئەو سەرما زۆرەی کە هەیە، لە دەرەوە دەمێننەوە. هاوکات ئەو هاوکارییانەی رژێمی ئێران بۆی ناردوون بەشی بەرکەوتووانی بومەلەرزەکە ناکات.

هاوکارییەکانمان دەگەیێنین

ئیمە وەکو مانگی سووری کوردستان کە ٢٨ ساڵە بە بەردەوامی هاوکاری دەگەیێنین بە هەر بەرکەوتوو و کەسێک کە پێویستی بە هەر هاوکارییەک بیت لە هەر ناوچەیەکی کوردستان، سەرەتا سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری ئەو کەسانە دەکەین کە لە ئەنجامی بومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە و هیوای شیفا و چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.

مانگی سووری کوردستان بڕیاریداوە هاوکاری بگەیێنێتو بەرکەوتووانی بومەلەرزەکە.

بانگەوازی بۆ هاوکاری

بانگەوازی ئاڕاستەی کوردستانیان و دۆستانیان لە ئەروپا و هەموو وڵاتپارێزێک دەکەین کە بە بەرپرسیارانە بجوڵێنەوە و هاوکارییەکانیان بەگەیێنن بە بەرکەوتووانی بومەلەرزەکە و ئەرکی مرۆیی خۆیان جێبەجێ بکەن و بە رێگای مانگی سووری کوردستانەوە دەستی هاوکاری بۆ بەرکەوتووان درێژ بکەن.

بۆ ئەوانەی هاوکاری دەنێرن

ئامانج: ناوچەی ئەلباکی شاری وان – شاری خۆی

مانگی سووری کوردستان e. V.

Wilhelmstr. 12

53840 Troisdorf

Kreissparkasse Koln

IBAN: DE49 3705 0299 0004 0104 81

www.paypal.me/heyvasor

https://www.heyvasor.com/ku/li-ser-erdheja-xoy-u-elbake-daxuyani-u-banga-alikariye/