ماکرۆن: دەوڵەتی تورک چەتە بۆ ئازەربایجان ڕەوانە دەکات

ئیمانوێل ماکرۆن ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک هێڵی سووری تێپەڕاندووە و لە سوریاوە ٣٠٠چەتەی بۆ ئازەربایجان ڕەوانە کردووە، داواشی لە وڵاتانی ناتۆ کرد کە دەستێوەردانی ئەم دۆخە بکەن و تورکیا هۆشیار بکەنەوە.

ئیمانوێل ماکرۆن ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک هێڵی سووری تێپەڕاندووە و لە سوریاوە ٣٠٠چەتەی بۆ ئازەربایجان ڕەوانە کردووە، داواشی لە وڵاتانی ناتۆ کرد کە دەستێوەردانی ئەم دۆخە بکەن و تورکیا هۆشیار بکەنەوە.

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا تورکیای بە تێپەڕکردنی هێڵی سوور تاوانبار کرد و ڕایگەیاند، کە بەڵگەیان لەدەستدایە دەوڵەتی تورک ٣٠٠ چەتەی لە دەوروبەری حەلەبی سوریاوە گواستووەتەوە شاری دیلۆک و لەوێشەوە ڕەوانەی وڵاتی ئازەربایجانی کردوون بۆ بەشداری لە شەڕی ئەرتەساخ لە دژی ئەرمینیا.

سەرۆکی فەرەنسا داوای لە وڵاتانی بەشدار لە نێو ناتۆدا کرد، کە چاودێری ئەم کردەوانەی تورکیا بکەن و بۆ ڕاگرتنی ئەم زیادەڕۆییەی تورکیا دەستێوەردانی دۆخەکە بکەن.

ف.ق