مستەفا کازمی لیستی ناوی وەزیرانی کابینەکەی ئامادە کرد

موستەفا کازمی کە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق ڕاسپێردراوە، لیستی ناوی وەزیرانی کابینەکەی ئامادە کرد.

موستەفا کازمی لە لیدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، حکومەتی نوێی عێراق ئامادەیە و بە شێوەیەکی سەرەتایی و بە هوشیاری لەبارەی هەڵبژاردنی ناوی وەزیرەکان کاریامن کردووە. ئێستاش گرنگتری کار ئەوەیە عێراق لە شەڕی هەرێمی دووربخەینەوە.

کازمی لەبارەی هێزە بیانیەکان ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەمریکا لەبارەی هەبوونی هێزەکانیان لە عێراق دانوستان دەکەن و وتی، "گرنگترین کار ئەوەیە ڕێگا نەدرێت، عێراق ببێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ناکۆکیەکانی ولاتان."

لە کۆتایی قسەکانیدا کازمی ئاشکرای کرد کە لیستی ناوی وەزیرانی کابینەکەی ئامادەیە و وتی، : لە ئێستادا بۆ ئەوەی ناوەکان بۆ پەرلەمان بنێردرێ لەگەڵ لایەنەکان چاوپێکەوتن ئەنجام دەدات. هەوڵەکانیان بۆ دەستبەکاربوون بەردەوامە و هەوڵی چارەسەری کێشەکان دەدەن.

ف.ق