میسر: ئەوەی کە لەعەفرین ڕودەدات هاوشێوەی کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکانە

پارلمانی میسر ڕایگەیاند کە ئەو کۆمەڵکوژی وقڕکردنە کە تورکیا لە عەفرین ئەنجامی دەدات هاوشێوەی قڕکردنی ئەرمەنییەکانە.

کۆمیتەی پارلمان کە بەرپرسیارە لە ڕووداوەکانی وەڵاتە عەرەبییەکان، لە بەیاننامێکدا دەستنیشانی کرد کە داگیرکردنی عەفرین " پاکتاوکردنی نەتەوەییە".

پارلمانی میسر ڕایگەیاند کە ئەو کۆمەڵکوژی وقڕکردنە کە تورکیا لە عەفرین ئەنجامی دەدات هاوشێوەی قڕکردنی ئەرمەنییەکانە.

 لە درێژەی بەیاننامەکە دا هاتووە کە لە دژی کوردەکانی ڕۆژئاوا وباشووری کوردستان هێرشی پاکتاوکردنی نەتەوەیی ئەنجام دەدرێت وڕایگەیاند، کە هێرشی تورکیا بۆسەر عەفرین وشەنگاڵ هێرشە لەدژی سەروەری عێراق و سووریا.

کۆمیتەکە ئاماژەی بە ئەو کۆمەڵکوژییانە کرد کە سوپای تورکیا لە کاتی هێڕش بۆسەر عەفرین ئەنجامی داوە وڕیگەیاند، "ئەم کۆمەڵکوژیانەی کە سوپای تورکیا لە عەفرین ئەنجامی داوە هاوشێوەی کۆمەڵکوژی ساڵی ١٩١٥ی  ئەرمەنییەکانە".

کۆمیتەکە داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە داوا لە تورکیا بکات کە سوپاکەی لە خاکی تورکیا وعێراق بکشێنێتەوە، وهەوەها وترا کە بێدەنگی لە هەمبەر ئەو داگیرکاریەی سوپای تورکیا جێگای نیگەرانییە.

ک-ش