میسر و سعودیە لەبارەی لیبیاوە ڕێککەوتن

میسر و سعودیە لەسەر تێكشکاندنی هەر هەوڵێکی هەرێمایەتی بۆسەر پێگەی وڵاتانی عەرەب و بەتایبەت لیبیا ڕێککەوتن.

ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسی هاوبەشدا لەگەڵ فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە، سامح شوکری، وەزیری دەرەوەی میسر ڕایگەیاند، ڕووبەڕووی هەموو ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستیانە دەبنەوە لە میسر و لیبیا و بەرگری لە بەرژەوەندیەکانیان دەکەن.

هەروەها دووپاتیکردەوە کە وڵاتەکەی بەهەموو شێوەیەک پێش بە گرووپە تیرۆریستیەکان دەگرێت لە لیبیا و بەرگری لە بەرژەوەندییە نیشتیمانیەکانی دەکات.

ز.ش