مێرکڵ داوا لە ڕژێمی ئەردۆغان دەکات، ڕێز لە یاساکان بگرێت

ئەنگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا کە بە فرۆشتنی چەک پشتگیری تاوانی شەڕی ڕژێمی ئەردۆغان دەکات، سەردانی تورکیا دەکات و بابەتی سەردانەکەشی پرسی پەنابەران، قەیرانی سوریا، لیبیا و ڕۆژهەڵاتی دەریای سپییە.

ئەنگێلا مێرکڵ ئەمرۆ لەگەل ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورک لە ئەستەنبوڵ کۆدەبێتەوە. ڕۆژەڤی مێرکڵ فراوانە. لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی لیبیا و سوریا، هەروەها کاری دەرهێنانی غاز لە لایەن تورکیاوە کە دژایەتی یاساکانی نێودەوڵەتی لە ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی دەکات، قسەیان لەسەر دەکرێت.

مێرکڵ کە لە کاری داگیرکردنی عەفرین، گرێ سپی و سەرێکانیدا پڕۆژەی فرۆشتنی چەکی بە تورکیا پەسەند کرد، لەبارەی دەوڵەتی یاسا و مافی مرۆڤەوە، هەستیاری دەردەبڕێت. دویچەڤێلای ئەڵمانیش ڕایگەیاند، مێرکڵ داوا لە تورکیا دەکات، سەروەری یاسا و سەربەخۆیی دادگاکان بپارێزن و هەنگاوی بەرچاو بنێن.

ڕاگەیەنرا، لە جاوپێکەوتنی نێوان مێرکڵ و ئەردۆگاندا پرسی پەنابەرانیش قسەی لەسەردەکرێت کە تورکیا چەندین ساڵە لەدژی ئەوروپا وەک کارتێکی فشار بەکاردەهێنیت.

ف.ق