مەرسەدی سوری: ٧٢ چەتەی سوری لە ئازەربایجان کوژراون

تا دێت زیانە مرۆییەکان لەناو ڕیزەکانی چەتە سورییەکان لە شەڕی ئازەربایجان زیاتر دەبێت، ڕوانگەی سووری بڵاویکردووەتەوە، کە تا ئێستا ٧٢ چەتە کوژراون، کە لە لایەن تورکیاوە ڕەوانەی ئازرباینجان کراون بۆ شەڕی دژی ئەرمینیا و ئەرتەساخ.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ژمارەی کوژراوانی نێو ڕیزەکانی چەتە بەکرێگیراوەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا لە شەڕی ئەرتەساخ زیادیکردووە، لەو چوارچێوەیەشدا ژمارەکە بۆ ٧٢ بەرزبووەتەوە.

هەروەها دەڵێت، حکومەتی تورکیا بەنیازە کاروانێکی دیکەی چەتە سوریەکان ڕەوانەی ئازەربایجان بکاتەوە،  پێشبینی دەکرێت لە چەند کاتژمێر و ڕۆژی داهاتوودا بگەنە بەرەکانی شەڕ دژ بە ئەرمینیا.

دوێنێ ڕوانگەی سوری ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، تا ئێستا نزیکەی هەزار و ٢٠٠ چەتە لەلایەن تورکیاوە ڕەوانەی ئازەربایجان کراون.

ف.ق