مەکگۆرگ: ترامپ باکوری سوریا و کوردستانی عێراق لێکجیاناکاتەوە

برێت مەکگۆرگ، ڕەخنەی لە ترامپ گرتووە و دەڵێت: وادیارە جیاوازیی نێوان باکوری سوریا و کوردستانی عێراق نازانێت.

برێت مەکگۆرگ نوێنەری تایبەتی پێشووی سەرۆکی ئەمەریکا لە شەڕی دژی داعش لە تویتێکدا ڕەخنەی لە ترامپ گرتووە و نووسیویەتی: جێگەی داخە کە ترامپ لە پەراوێزی داڤۆس چاوی بە بەرهەم ساڵح و بەڕێوبەری کورستانی عێراق کەوت و ئەوەی هێنایە زمان کە "ئێمە نەوتمان بەدەستهێنا".

مەکگۆرگ هەروەها ڕەخنەیەکی دیکەشی لە ترامپ کردووە لەسەر ئەو قسانەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کردوویەتی، کە پەیوەندیی بە باشوری کوردستانەوە نەبووە و نووسیویەتی: "وادیارە جیاوازیی نێوان باکوری سوریا و کوردستانی عێراق نازانێت".

ف.ق