"مەگەکە"، کۆبوویەوە و هەڕەشەی لە کورد و کوردستان کردەوە

لە ئەنقەرە، دەستەی ئاساییشی نەتەوەیی تورک، ناسراو بە "مەگەکە"، کۆبونەوەی خۆی ئەنجامدا و جارێکی دیکە جەختی لە هەڕەشەکانیان بۆسەر گەلی کورد و کوردستان کردەوە.

 

لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، بەسەرۆکایەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری ڕژێمی تورکیا و گەورە بەرپرسانی حکومی و ئەمنی و سەربازی، کۆبوونەوەی دەستەی ئاساییشی نەتەوەیی تورک، ناسراو بە "مەگەکە"، بەڕیوەچوو. لە کۆبونەوەکەدا جارێکی دیکە بەرپرسانی ئاکەپە ومەهەپە، دوژمنایەتی خۆیان کورد و کوردستان دوپات کردەوە و پێداگر بوون لەسەر هەڕەشە و گوڕەشەکانیان بۆ سەر شاری منبجی ڕۆژئاوای کوردستان و بانگەشەیان کردوە: "ئەگەر هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە لە شارەکە دەرنەکرێن، ئەوا هاوشێوەی ناوچەکانی دیکە هیرشیان دەکەینە سەریان".

هاوکات لە کۆبونەوەکەدا، جەخت لە سەر فشار خستنە سەر حکومەتی ئێراقی کرایەوە، تا سنورێک بۆ پەکەکە لە شەنگال و قەندیل دابنێت و بانگەشەیان کرد:" ئەگەر ئێراق وەها نەکات، ئەوا خۆیان دەستێوەردان لە شەنگال و قەندیل دەکەن".

 

هـ.هـ