ناتۆ:هاوپەیمانەکانمان دڵگرانن لەوەی ئێران یارمەتی هێزە توندڕەوەکان دەدات

سکرتێری گشتی ناتۆ لە بارەی ناکۆکییەکانی دوای کوشتنی قاسم سولێمانی قسەی کرد و وتی:" هاوپەیمانەکانی ناتۆ دڵگرانن لە یارمەتی ئێران بۆ گروپە توندڕەوەکان و داواشی لە ئێران کرد، بارودۆخەکە ئارام بکاتەوە.

پەیمانی ئەتلەنتیکی باکور- ناتۆ بە مەبەستی نرخاندنی رووداوەکانی دوای کوشتنی قاسم سولێمانی فەرماندەی هێزەکانی قودسی ئێران، لە بروکسەلی پایتەختی بەلجیکا کۆبووەوە. دوای کۆبونەوەکە جەنس ستۆلتەنبەرگ سکرتێری گشتی ناتۆ لە لێدوانێکدا بۆ دەزگاکانی راگەیاندن، رایگەیاند پێویستە ئیران خۆی بە دوور بگرێت لەو لێدوانانەی دەبنە هۆی دروستبوونی ناکۆکی لە ناوچەکە و وتی:" هاوپەیمانەکانی ناتۆ دڵگرانن لە بەرامبەر یارمەتی ئێران بۆ گروپە توندڕەوەکانی ناوچەکە. پێویستە ئێران خۆی بەدوور بگرێت لەو هەنگاوانەی دەبنە هۆی دروستبوونی ناکۆکی."

ستۆلتەنبەرگ هەروەها رایگەیاند، هاوپەیمانەکانی ناتۆ هاوڕان لەسەر ئەوەی ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی نییە و لە هەمان کاتدا پێشنیاری ئەوەی دا بە ئێران کە بارودۆخەکە ئارام بکاتەوە.

ستۆلتەنبەرگ لە لێدوانەکەیدا باسی لەوەش کرد کە ئەوان ئەرکی پەروەردەیی ناتۆشیان لە عێراق سنووردار کردووەو کاتێک بارودۆخەکە ئارام بووەوە، لەو شوێنەی وەستاوە دەست پێدەکەنەوە.

ز.ش