ناوچەی سەوزی بەغدا بە کاتیۆشا بۆمباران کرا

بەپێی سەرچاوە ئەمنیەکان ناوچەی سەوزی بەغدا دوو کاتیۆشای ئاڕاستە کراوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبوە.

ناوچەی سەوزی بەغدا کە بەرپرسانی حکومی عێراق تیایدا دەژین، ئەمشەو دوو کاتیۆشای ئاڕاستە کراوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

 لایەنە ئەمنیەکان توانیان شوێنی ڕەوانەکردنی کاتیۆشاکە دەستنیشان بکەن و ڕایانگەیاند، لە نزیک بازاڕی سێشەمەی ناوچەی زەیونە سەحنەی هێرشەکە دۆزراوەتەوە و تا ئێستا ئاشکرا نەبووە کە کێ لە پشتی ئەم هێرشەوە بووە.

ژ.ت