ناوچەی سەوزی بەغداد بە کاتیۆشایەک کرایە ئامانج

لایەنە ئەمنییەکان ڕایانگەیاند، سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ ناوچەی سەوزی بەغداد بە کاتیۆشایەک کرایە ئامانج و تاکو ئێستا روون نییە هێرشەکە لەلایەن چ گروپێکەوە ئەنجامدراوە.

سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ لە نزیک ناوچەی سەوزی شاری بەغداد، خەڵکی ئەو ناوچەیە دەنگێکی بەهێز دەبیستن و لایەنە ئەمنیەکان دەستبەجێ ئاشکرای دەکەن، کە ئەو دەنگە بەهێزە هێرش بوە بە کاتیۆشا و ئامانج لەو هێرشە ناوچەی سەوزی بەغداد بوە.

لە ماوەی ڕابردودا هێرشی بەردەوام هەبوە لەسەر ناوچەی سەوز لە شاری بەغداد، بە هۆی ئەوەی چەندین بارەگای حکومی گرینگی تێدایە و جیاواز لەوانەش سەفارەتی بەریتانیا و ئەمەریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدان.

ژ.ت